ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلام لقی دهۆک، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا لەو شارە.

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە، ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا لە شاری دهۆک قەدەغەیە.

باس لەوەشکراوە کە مەبەست لەو بڕیارە کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی کەسوکار و خاوەن پرسەکانە کە لەو مەراسیمەدا زۆرجار ناچار دەبن، خواردن بۆ ئامادەبووانی پرسەکە ئامادە بکەن.

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلام ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا دەبێتەهۆی بارگرانیی ئابوری و لەڕووی تەندروستییشەوە دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

لە راگەیەندرواەکەدا هاتووە کە بۆ بڕیارەکە راوێژ بە لایەنی ئیداری و پەیوەندیدار کراوە، هەوەرها داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی چوونیان بۆ پرسەدا بۆ نانخواردن نەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەوە هاتەدەنگ

‎ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ڕوونکردنەوە دەدات. ‎لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕاگەیاندنی فەرمیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان…
Total
0
Share