بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەرلین لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرلین چاوی بە دکتۆر تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کەوت.

لەکۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دکتۆر لیندنەر و تیمەکەی کرد.

هەروەها جەختیان لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتوو و رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share