سوریا.. ئیسرائیل مۆڵگەی گروپەكانی نزیك لە ئێران و حزبوڵا بۆردومان دەكات

بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری سوریا

پاش كەمتر لە 48 كاتژمێر بەسەر سەردانەكەی فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ ناوچەكە، دەنگی چەند تەقینەوەیەك ئاسمانی دیمەشق-ی هەژاند، بەهۆی ئەو بۆردومانەی ئیسرائیل كە چەند مۆڵگەیەكی سەربازی لە ناوچەی كسوەی باشووری پایتەختی سوریای گرتەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە 6ی كانونی دووەم چەند ئامانجێكی لە باشووری وڵات گرتووەتەوە، ئەمەش سێیەم هێرشەی لەو جۆرەیە لەماوەی نزیكەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا.

بەپێی سەرچاوەكانیش موشەكەكان بنكەكانی سوپای پاسدارانی لە سوریا گرتووەتەوە.

وتەبێژێكی سەربازی وتی، موشەكەكان بە ئاسمانی بەرزاییەكانی جۆلان-دا تێپەڕیوون و چەند مۆڵگەیەكیان كردووەتە ئامانج و بەرگریی ئاسمانیش چەند موشەكێكی خستوەتەخوارەوە.

دیمەنە ڕاستەوخۆكانی تەلەفزیۆن چەند باڵەخانەیەكیان نیشاندا كە ئاگریان لێبەرزدەبوەوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان لە دەزگای هەواڵگری و ئەوانەی لە سوپای سوریا جیابوونەتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو مۆڵگانەی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشووری سوریا كراونەتە ئامانج، ژمارەیەكی زۆری گروپە چەكدارییەكانی پشتیوانكراو لەلایەن ئێرانەوە لەخۆبگرێت.

لای خۆیەوە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بۆردومانە ئیسرائیلییەكان مۆڵگەكانی میلیشیا ئێرانییەكان و حزبوڵای لوبنانی-یان گرتووەتەوە و كوژراو و برینداریشی لێكەوتووەتەوە، بەڵام ژمارەكەی ئاشكرانەكرد.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت سوود لە "خۆر و هەوا" ببینێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی تۆپی پێ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سه‌رۆكى پێشووى لیبیا، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ‏له‌ كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌. ‏ به‌پیی…
Total
0
Share