ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی تۆپی پێ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە

لە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهاندا ڕاشفۆرد و هالاند لوتکەیان گرتووە

بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، ڕیزبەند و نرخی گرانبەهاترین یاریزانانی بواری تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەرهاتووە و مێسی و کریستیانۆ لەنێو کێبڕکێکاندا نەماون.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندی سەنتەری توێژینەوە وەرزشیە نێودەوڵەتیەکان (CIES) کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێوە باوەڕپێکراوە، پاڵپشت بە لێکدانەوەی ئاستی یاریزانان و ئەنجامەکانیان لەسەر ئاستی تاکە کەسی و بە کۆمەڵ لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکانیان، مارکۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی ئەستێرەی لاوی یانەی مانچستەر یونایتد nرخی زیادیکردووە و بووەتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان.

لە ڕیزبەندییەکەدا ئێرلینگ هالاند بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی زیادیکردووە و گەیشتووەتە 152 ملیۆن یورۆ، هەروەها ئەلیکساندەر ترێنت ئاڕنۆڵد سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارێکە لە یانەی لیڤەرپوڵ، لە پلەی سێیەمدا بە نرخی 151.6 ملیۆن ناوی هاتووە.

ئەوەی سەیرە، کیلیان مباپێی فەرەنسی بۆ پلەی پێنجەم دابەزیوە، هەروەها لیۆ مێسی لە نرخەکەی بە 54 ملیۆن خەمڵێنراوە لە پلەکانی کۆتاییدا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نێیمار لەنێو 25 گرانبەهاترینەکەدا بوونیان نییە.

  1. مارکۆس ڕاشفۆرد (مانچستەر یونایتد) 165.6 ملیۆن یورۆ
  2. ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند) 152 ملیۆن
  3. ترێنت ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد (لیبەرپوڵ) 151.6 ملیۆن
  4. برونۆ فێرناندێز (مانچستەر یونایتد) 151.1 ملیۆن
  5. کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان) 149.4 ملیۆن
  6. جادۆن سانچۆ (بوروسیا دۆرتمۆند) 148.3 ملیۆن
  7. جواو فیلێکس (ئەتلەتیکۆ مەدرید) 141.5 ملیۆن
  8. ئالفۆنسۆ دەیڤیز (بایرن میونشن) 139.2 ملیۆن
  9. ڕەحیم ستێرلینگ (مانچستەر سیتی) 136.9 ملیۆن
  10. کای هاڤێرتز (چێڵسی) 136 ملیۆن
  11. تیمۆ ڤێرنەر (چێڵسی) 135.1 ملیۆن
  12. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 134 ملیۆن
  13. ڕوبن دیاس (مانچستەر سیتی) 126.8 ملیۆن
  14. سادیۆ مانێ (لیڤەرپوڵ) 123.8 ملیۆن
  15. بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ) 116.2 ملیۆن
  16. ئەشرەف حەکیمی (ئینتەرمیلان) 113.7 ملیۆن
  17. ماسۆن ماونت (چێڵسی) 109.3 ملیۆن
  18. ئانسو فاتی (بەرشلۆنە) 108.4 ملیۆن
  19. هاری کەین (تۆتنهام ) 107 ملیۆن
  20. فرینکی دی یۆنگ (بەرشلۆنە) 105.7 ملیۆن
بابەتی پێشتر

سوریا.. ئیسرائیل مۆڵگەی گروپەكانی نزیك لە ئێران و حزبوڵا بۆردومان دەكات

بابەتی دواتر

ئوزێل ڕوودەکاتە تورکیا و ئارسیناڵ موچەی شەش مانگی پێدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share