قائیمقامیەتی سلێمانی 45 تۆن هەڵوژە و قەیسی لەناوبرد

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له ‌مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی خراپدا گرتووه‌ كه‌ 45 تۆنیان‌ قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی وشك بوون‌‌.

جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی كار و چالاكی مانگی رابردووی‌ لیژنه‌كه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆگاكان‌‌، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 50 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه ‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌نیازبوون له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌نرخی كه‌متر له‌ بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغیبكه‌نه‌وه‌.

ئاشکراشیکرد، ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له ‌مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ پێکهاتوون لە ‌45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌، 39 ته‌نه‌كه‌ هه‌نگوین، 120 سێت خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشته‌كان و به‌بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ 242 كارتۆن زاهی، دو هه‌زار و 880 قتوو مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه‌ و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر مادده‌‌ی جوانكاریی خانمان.

جەختیشیکردەوە، له ‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكارە یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

لە عێراق پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

چی روودەدات گەر رێگری لە پژمە بکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ رۆژ پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی مەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی بومەلەرزە سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share