سێ رۆژ پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی مەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی بومەلەرزە سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ رۆژ (7 و8  و  9 ی شوبات)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە چیای گۆڕەز نزیک مەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری…
Total
0
Share