چی روودەدات گەر رێگری لە پژمە بکەیت؟

پژمە دەرچوونی لا ئیرادی بڕێک هەوایە لە سییەکانەوە بۆ لووت و دەم، ئەم حاڵەتە چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، جەستە لەو ماددانە پاکدەکاتەوە کە دەبنە هۆی هەستیاریی یان لووت بێزاردەکەن و کێشە بۆ هەناسەدان دروستدەکەن.

ئەو هەوایەی لە سییەکاندایە لە کاتی پژمەدا بە خێرایی 12 لیتر لە چرکەیەکدا دێتە دەرەوە و بڵاودەبێتەوە، بۆیە زۆرجار ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانەی بەو پژمەیەوە دێنە دەرەوە دوو بۆ سێ مەتر بڵادەبنەوە.

باوەڕێک لەناو خەڵکدا بڵاوە کە پێیانوایە، کە لەکاتی پژمەدا دڵ دەوەستێت، بەڵام لەڕووی زانستییەوە ئەمە راست نییە، لە هەندێک حاڵەتی کەمدا نەبێت کە لێدانی دڵ کەمدەبێتەوە.
هەندێک کەس کاتێک لە شوێنێکی نەگونجادا پژمەی بۆ دێت هەوڵدەدات بیوەستێنێت کە بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی کارێکی مەترسیدارە.

وەستاندنی پژمە و رێگریکردن لە دەرچوونی بۆی هەیە ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و لەدەستدانی هەستی بیستن، زیانگەیاندن بە دەمارەکانی چاو و مێشک و ئەگەری تەقینیان هەیە، زیان بە ماسولکەی ژێر پەراسووەکان دەگەیەنێت و ئازار دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی 45 تۆن هەڵوژە و قەیسی لەناوبرد

بابەتی دواتر

یەكێتی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لەكاتی خۆیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share