وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دەستی بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی سەربازیی و شارستانی کردووە و پارەی پێویستی بۆ تەرخانکردووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، فەرمانگەی ژمێرکاری پارەی پێویستی بۆ مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی بۆ مانگی نیسان خەرجکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە رێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خۆیانەوە تەواو دەکرێن.
وەزارەتە دەشڵێت، لە رێگەی نامەوە خانەنشینان ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ئەوەی بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە لقەکانی بانکەکان.