ئاماژە ترسناکەکانی پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە عێراق دەکەن

وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی زۆری ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگە و بەهەڕەشەی جددی ناویدەبات.

جاسم فەلاحی بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، “ئاماژەکانی پیسبوونی ژینگە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزن و هۆشداری و زەنگەکانی مەترسی لای ئێمە دەستیانپێکردووە”.

وتیشی، پیسبوونی ژینگەی عێراق هەمە لایەنەیە لە ئاو، هەوا و وشکانی و جەختیکردەوە کە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و وەزارەتەکانیش پابەندییەکی زۆر نزمیان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ژینگەوە هەیە و هۆکارن بۆ پیسبوونی زیاتری ژینگەی وڵات.

ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزارەتەکەیان پشت بەیاسا دەبەستێت و هەزاران سکاڵایان بەرزکردووەتەوە بۆ بەردەم دادگا و دەستدەکەن بە ئاگادارکردنەوە و سزای دارای و ڕێکارەکانی دیکە، بۆ لێپرسینەوەی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن و ڕۆڵیان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە.

وتیشی، پێویستمان بە هەوڵی زیاتر هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و بەتایبەتیش پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو، لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی کەمئاوی بووینەتەوە و ئەوە وادەکات زیاتر ئاگاداری پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوبین لەپیناو پاراستنی تەندروستیی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌مواری یاسای زیندانییە سیاسییه‌كانی پەسەندکرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییانی سیاسی درا و پەسەندکرا. دەشڵێت، هەمواری…
Total
0
Share