سەرچاوەی سەرەكیی شێرپەنجەیە
پارتی سەوز: ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆ بووەتە کارەسات بۆ سلێمانی

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان هۆشداری لە زۆربوونی سەگی بێلانە و پیسبوونی ژینگە دا، ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان سێ سەد هەزار سەگی بێلانە هەن و مەترسییان بۆ سەر هاوڵاتییان دروستکردوو، داواشیکرد ناوچەی تانجەرۆ کە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و زۆربوونی شێرپەنجەیە چارسەربکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا ژمارەیەکی زۆر تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەکرێن، هۆکاری زۆربوونی نەخۆسییەکە زۆرن، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکان ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆیە، کە بووەتە کارەسات بۆ شاری سلێمانی و یەکێکە لە هۆکارە سەرکییەکانی زۆربوونی شێرپەنجە لە سلێمانی.

هەروەها زۆربوونی خۆراکی ماوە بەسەرچوو، زۆربوونی ئۆتۆمبێل کە ڕۆژانە دوو بۆ سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سلێمانیدا کاردەکەن. ئەوەش هۆکارێکی گرنگی پیسبوونی ژینگە و زۆربوونی شێرپەنجەیە.

داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ناوچەی پیسەسازیی تانجەرۆ چارەسەربکات کە بووەتە مەترسییەکی ژینگەیی لەسەر شاری سلێمانی.

باسی لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەگی بێلانە کرد کە مەترسیین بۆسەر هاوڵاتییان و ڕایگەیاند، تەنها لە سلێمانی 50 هەزار سەگی بێلانە هەن، لە یەک مانگدا 600 کەس لەلایەن ئەو سەگە بێلانانەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

بەپێی ئامارەکانی پارتی سەوز، لە پارێزگای هەولێر 63 هەزار سەگی بێلانە و لە دهۆک 42 هەزار سەگ هەن.

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو سەگە بێلانانە وتی، کە پارتەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەیەکیان داوەتە حکومەت بۆ چارەسەرکردنی بەڵام پاڵپشتیی لێنەکراوە لەلایەن حکومەتەوە.

داوای لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، وەک چۆن خەرجیی چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی لە سلێمانی گرتە ئەستۆ و چارەسەریکرد، بەهەمان شێوە خەرجیی چارەسەرکردنی سەگە بێلانەکانیش بگرێتە ئەستۆ کە مەترسین بۆسەر هاوڵاتییان و لە ماوەی داهاتوودا کە خوێندن دەستپێدەکاتەوە مەترسییەکان زیاتر دەبن.

بابەتی پێشتر

ماڵئاوایی لە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.. شارێكی ئەڵمانی ئامادەكاری بۆ بڕینی غاز دەكات

بابەتی دواتر

یەكەم پارتی سیاسی كە بەتەواوی لەڕێی زیرەكیی دەستكردەوە بەڕێوەدەبرێت پێكهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share