عیماد ئەحمەد: بۆ ئەوەی رۆحی مام جەلال شادبكەین دەبێت خزمەتی خەڵك بكەین

عیماد ئەحمەد

عیماد ئەحمەد رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی رۆحی مام جەلال شاد بكەین، دەبێت هەوڵبدەین خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بكەین و دەشڵێت، ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئەركی درێژەپێدانی رێبازەكەی مام-یان كەوتووەتە ئەستۆ و دەبێت هەموومان پشتیوانییان بكەین.

عیماد ئەحمەد، تێكۆشەری دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، هەموومان لەسەر رێبازی مام جەلال هەوڵ و خەبات دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێكی باشی كۆمەڵانی خەڵك بكەین.

وتیشی، “مام جەلال رێبازێكی هەبوو لەسەر دوو ئاست، ئاستی كوردایەتی كە هەموو خەبات و تێكۆشانی لەپێناوی ئەوەدابوو كە چۆن كورد بگەیەنێتە مافی خۆی و، مافی كورد و كوردستان مسۆگەر بكات لە چێوەی مافی چارەی خۆنووسیندا”.

لە ئاستی كۆمەڵایەتییش خەباتی دەكرد بۆ ئەوەی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵانی خەڵك مسۆگەر بكات. عیماد ئەحمەد وای وت، ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ئێمە هەموو كادر، لایەنگر و سەركردایەتیی یەكێتی رێبازەكەی مام بیپارێزین و هەوڵبدەین بەرەو پێشەوەی ببەین”.

ئەو تێكۆشەرەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، “مام جەلال سەبرێكی ئەیوبانەی هەبوو، بۆ ئەفكار و رای جیاواز، ئێستا كاك بافڵ و كاك قوباد ئەو دەور و ئەركەیان كەوتووەتە ئەستۆ كە درێژەپێدەری رێبازەكەی مام جەلال بن و دەبێت هەموومان پشتیوانییان بكەین”.

دووپاتیشیكردەوە، بۆ ئەوەی رۆحی مام جەلال شاد بكەین، دەبێت هەوڵبدەین خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بكەین، سەركەوتنی كۆنگرەی پێنج باشترین دیاری بوو، بەوەش ئێمە توانیمان رۆحی مام جەلال شادبكەین.

عیماد ئەحمەد باسی لەوەشكرد، دەبێت وەكو یەكێتی، ئەوەی بەشداری كۆنگرەی كردووە و ئەوەی لە دەرەوەی كۆنگرەش بووە، هەموومان یەكدەست و یەكدەنگ، ئەو رێبازەی مام جەلال بەردەوامیی پێبدەین، بەهەموومانەوە بتوانین خزمەتێكی باشی كۆمەڵانی خەڵك بكەین.

روونیشیكردەوە، لە دانیشتن و كۆبوونەوەكانیدا مام جەلال دەیتوانی بزانێت چۆن پەیامەكەی بگەیەنێت، بەرامبەرەكەیشی سەرەڕای گوێڕایەڵی بۆ پەیامەكانی مام جدەلال، زۆرجار سەرسوڕمانانە، دۆخێكیان لا دروستدەبوو كە چەند قوڵە لە ئاستی سیاسی و ئاستی رووناكبیری و ئاستی تیۆریش.

مام یەكێتی دامەزراند وەك ئامرازێك بۆ خزمەتی كوردستان. ئەوەبوو دوای ماوەیەك شۆڕش هەڵگیرسا و بەو شۆڕشە راپەڕین هاتەكایەوە و ئەم دەستكەوتە هاتە كایەوە كە ئێستا هەموومان لە سایەیدا حەساوینەتەوە، ئەو تێكۆشەرەی یەكێتی وای وت.

بابەتی پێشتر

عەممار حەكیم: سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی نیشتمانی بوو

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری عێراق: مام جەلال ژیانی خۆی بۆ یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی تەرخانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share