بانکێکی سلێمانی مایەپووچبوونی ڕاگەیاند

بانکی دیجلە و فورات لقی سلێمانی، مایەپووچبوونی ڕاگەیاندووە و ئاگادارییەکەشی بۆ خاوەن قەرزەکانی بانکەکە لەبەردەم باڵەخانەکەیدا بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ئاگادارییەکەی بانکی دیجلە و فورات، لە 28ی کانونی یەکەمی 2021ـەوە دادوەر بڕیاری ڕاگەیاندنی مایەپووچبوونی داوە، پاسەوانی دادگای بۆ بانکەکە داناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی تۆمارکردنی داواکاری لەلایەن خاوەن قەرزەکانی بانکی دیجلە و فوراتەوە درێژکراوەتەوە بۆ ماوەی بیست ڕۆژ.

بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بە سیستمی ئیسلامی کاریدەکرد و لەسەرتاسەری عێراق لقی هەیە، بەڵام بانکەکە هەشت لقی سەرەکیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە یەکێکیان لە سلێمانییە.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری یۆڤانتۆس سێ گرێبەستی تری دەوێت

بابەتی دواتر

چێڵسی دەیەوێت ئۆبامیانگ بكڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share