نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار كەمیكرد و بە 68.35 مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی کاریگەریی بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس ماوەی دوو ڕۆژە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دابەزیوە.

ئەمشەو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 3.44 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 5.87%ی نرخەکەیەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێكی برێنت گەیشتە 68.35 دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکایش 3.65 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 5.08%ی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە 67 دۆلار.

هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوتی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیهان داوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی نرخەکەی هەبووە.

دوێنێ ڕێكخراوەكە لە كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆیدا ڕەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دا بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لادەبرێن

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی. دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلاری…
Total
0
Share