حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا خشتەی بودجە پەسەنددەكات و دەشڵێت، “مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە و 69 ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچە دانراوە”.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە، وەزیری دارایی عێراق دەستبكات بە پارەداركردنی پارێزگاكان و لە هەمانكاتدا 69 ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی مووچەخۆران دانراوە و مووچە بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندبكات”.

بابەتی پێشتر

ویلایەتێکی ئەمریکا بەشێک نییە لە ناتۆ

بابەتی دواتر

دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share