ویلایەتێکی ئەمریکا بەشێک نییە لە ناتۆ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە 50 ویلایەت پێکهاتووە، یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، بەڵام یەکێک لە ویلایەتەکانی ناچێتە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانێتییەوە.

پێگەی سی ئێن ئێن_ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ویلایەتی هاوای کە دەکەوێتە سەر زەریای ئەتڵەسی و دوو بنکەی سەربازیی هێزی دەریاوانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە، بەڵام گەر رۆژێک لە رۆژان رووبەڕووی هێرشێکی سەربازیی ببێتەوە وڵاتانی ناتۆ ناچارنابن پارێزگاری لێبکەن.

ئەم زانیارییەی تایبەت بە هاوای، تەنانەت بەشێک لە هاوڵاتییانی تا ئێستا نەیانزانیوە و پێیان وایە لەبەرئەوەی بەشێکن لە خاکی ئەمریکا کەواتە بەشێکیشن لەو هاوپەیمانێتییە.

سەبارەت بە ئەم حاڵەتە سیناتۆرێکی ئەمریکی دەڵێت، زۆر بە سادەیی هۆکارەکەی ئەوەیە هاوای بەشێک نییە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، جگە لەوەش کاتێک پەیماننامەی دروستکردنی ناتۆ لەساڵی 1949 واژوو کرا هاوای بەشێک نەبووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share