داوادەکرێت بانکەکانی رەشید و رافیدەین و TBI دۆلار بە بەهای رەسمی بە حاجییان بفرۆشن

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق داوای لە بانکی ناوەندی دەکات بۆ راسپاردنی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و TBI بۆ کردنەوەی دەروازەکانیان بەڕووی حاجییاندا بەمەبەستی دابینکردنی دۆلار بە بەهای فەرمی.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو هاوڵاتییانە زۆرە کە دەچن بۆ حەج و بۆ ئەو مەبەستەش، پێویستیان بە دراوی دۆلاری ئەمریکی دەبێت بە بەهای فەرمی بۆ بەکارهێنانی لە سعودیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهای فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق بە جۆرێکە (دۆلارێک هاوتای 1320 دینارە)، لە کاتێکدا لە ئەمڕۆدا لە بازاڕە خۆجێییەکانی عێراق بەهای هەر دۆلارێک هاوتای 1460 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
Total
0
Share