ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پاسپۆرت پێویستە هاوڵاتییان کارتی نیشتمانییان پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکیعەبدلئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عیراق لە سەرەتای مانگی نیسانەوە پێویستە سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان بە(کارتی نیشتیمانی) ئەنجامبدرێن و چیتر کار بە پێناس و رەگەزنامە نەکرێت بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی کراوە بێجگە لە بەڵگەنامەی کارتی زانیاری و کارتی بانکی بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت.

ئاشکراشیکرد، لەمەودوا پێویستە لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرتی سلێمانی لە(رانیە و چەمچەماڵ)یش کە تا ئێستا جێبەجێکردنی کاروباری ھاوڵاتییان بە سیستمە کۆنەکە و پاسپۆرتی جۆری (A) دەدرێت بە ھاوڵاتییان ئەوانیش بەھەمان شێوە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە پێویستە لەبری( پێناس و رەگەزنامە)ی عێراقی کار بە کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مەرجێكی نوێ بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share