مەرجێكی نوێ بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ دادەنرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی دوو دابەشنەكات، عێراق مووچەی مانگی سێ نانێرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەكو حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی دوو بە تەواوی دابەشنەكات وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕەپارەیەك بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی ھەرێم نانێرێت.

راشیگەیاند، ناردنی لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێ نابێت، بەڵكو ناردنی ئەو مووچەیە پەیوەستە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share