پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كوشتن و خۆكوشتن دەكات

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی تاوانەکانی كوشتن و خۆکوشتن و چەند پرسێکی دیکە دەکات بە ئامادەبوونی چوار وەزیر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەری سەرەکی كارنامەی دانیشتنەكەی دەبێت.

باسیلەوەشكردووە، “بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكە، خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید دەبێت، پەیوەست بە دۆزینەوەی هەلی کار لەڕێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان”.

هەر لە دانیشتنەكەدا پەرلەمان، “گفتوگۆ دەكات لەبارەی دیاردەی تاوانەکانی کوشتن بەگشتی و کوشتنی ئافرەت و خۆکوشتن، بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

بڕگەی سێیەمی كارنامەی دانیشتنەكەش، “خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019ی بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی، کە لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەرکراوە”.

بابەتی پێشتر

لەژێر دروشمی (كێ كوشتمی؟) لە بەغداد خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ڕووباری سیروان بەرەو وشكبوونی تەواوەتی دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموردا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی یەکێتی وردەکارییەکەی باسدەکات. لیوا ئەیوب، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share