سبەینێ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بە رێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ”سبەینێ کاتژمێر 7:00ی بەیانی، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پاس بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون”.

رۆژی 27ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگای ئاسمانی، لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەی جەددە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆڵەتدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشتەجێبوون راگیرا

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم راگرتنی مۆڵەتپێدانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی راگەیاند. دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share