ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بەفیڕۆدان-ە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بەفیرۆدان-ە و دەستەی ژینگەی هەرێمیش داوای پێداچوونەوە بە رەفتاری هەڵەدا دەكات.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ خولی 77هه‌میدا له‌ رۆژی 12ی كانونی یەكەمی 2022دا، به‌ بڕیارێك رۆژی 30ی ئازاری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك (رۆژی جیهانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدان) ناساندووە.

رێكخراوەكە داوادەكات ساڵانه‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ زیندوو رابگیرێت بەوەی (تاك، كۆمه‌ڵگه‌، حكومه‌ت، رێكخراو و كۆمپانیاكان) كاربكه‌ن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خاشاك، هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و سیستمی بازنه‌یی له‌ به‌رهه‌مهێناندا.

دەستەی پاراستن و چاككردنەوەی ژینگەی هەرێم دەڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمەش هاوبه‌شێكی كارای هه‌وڵه‌ جیهانییه‌كان بین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌فیڕۆدانی (كه‌لوپه‌ل، شتومه‌ك، خۆراك و خوارده‌مه‌نی) پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك به‌خۆداچوونه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی ره‌فتاریدا بكات كه‌ ساڵانێكه‌ خۆی له‌سه‌ری راهێناوه‌ و، بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو سروشت بكات و، هه‌ڵسوكه‌وتی هاوڕێیانه‌ بێت له‌گه‌ڵ سروشتدا، بە دووركەوتنەوە له‌ زیاده‌ره‌وییكردن له‌ به‌كارهێنانیدا.

داواشدەكات هەمووان له‌ هه‌وڵدانی به‌رده‌وامدا بن بۆ ئاماده‌كردنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رپرسیار و هۆشیار و یاساپارێز.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستانی سلێمانی رێگریی لە راوە ماسی دەکات

بابەتی دواتر

هۆڵەندا.. چەند کەسێک لەناو یانەیەکدا بە بارمتەگیراون و پۆلیس چواردەوری ناوچەکەی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share