تا ئێستا 12 ئاگری دارستانەكانی توركیا نەكوژێنراونەتەوە

تا ئێستا 12 ئاگری دارستان و ناوچە جیاجیاكانی توركیا نەكوژێنراونەتەوە، بەوتەی سەرۆك كۆماری وڵاتەكە، له‌ كۆی 214 ئاگر، 202یان كۆنترۆڵ كراون.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و زانیاریی نوێی داوە، نوسیویەتی لە 46 پارێزگا 214 ئاگر كەوتوونەتەوە، كە 202 ئاگریان كۆنترۆڵكراون، بەو مانایەی تا ئێستا 12 ئاگر نەكوژێنراونەتەوە.

ئه‌ردۆغان دەڵێت، هەوڵەكان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكان بەردەوامن، “هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته‌ بیابان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share