دەستەی ژینگە: پاشماوەی قوربانییەکانتان لەسەر شەقامەکان جێمەهێڵن

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی قوربانیکردن و پاراستنی ڕێنماییە ژینگەییەکان بڵاوکردەوە، داوا دەکات لە کاتی قوربانیکردندا پاشماوەی قوربانییەکە لەسەر شەقامەکان بەجێنەهێڵرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەو ئاژەڵەی دەکرێت بە قوربانی لەسەربڕخانەی فەرمی سەرببڕدرێت، بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریی پزیشكی ڤێتەرنەری بێت و پاشماوەكان لەو شوێنە فڕێبدرێت نەك لە كۆڵانەكان و شەقامەکان”.

جەختیشی کردەوە، دەبێت ئاژەڵی قوربانی پشکنینی بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوە تووشبووی تای خوێنبەربوون نییە.

داواشیکردووە، لەکاتی پشوو و چوونە سەیراندا ئاگر بەجێنەهێڵن تاوەکو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوونەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
Total
0
Share