وەزیری ناوخۆی عێراق راگەیاند، 36 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی کارتی نیشتیمانییان بۆ دروستکراوە و پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی دووەمیەوە.
عەبدولئەمیر شەمەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی دووەمی دروستکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتییانی عێراقی دەستیپێکردووە و لە باڵیۆزخانەکانی عێراق ئەنجامدەدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووەم خۆی دەبینێتەوە لە پشتبەستن بە زانیارییەکانی نیشتەجێبوون و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.