یونسێف: زیاتر لە 500 منداڵ لە عێراق بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە بوونەتە قوربانی

ڕێَكخراوی یونسێف بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 500 منداڵ بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە لە عێراق بوونەتە قوربانی.

ڕێكخراوی یونسێف لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، 519 منداڵ لە عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆمبی چێندراو و پاشماوەی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون كە 80%ی قوربانییەكان كوڕ بوون.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، جەنگی كەنداو و پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە چەند ناوچەیەكی عێراق بۆمبڕێژكراون، جگە لەوەی تیرۆریستانی داعش-یش چەند ناوچەیەكیان بۆمبڕێژكردووە.

بابەتی پێشتر

کۆتا ئۆفەری بەرشلۆنە بۆ دێمبیلی چی بووە؟

بابەتی دواتر

ئارێز عەبدوڵا: پارتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانی نوێ دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share