دڵەکزە یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییە بێزارکەرانەی زۆرینەی رۆژوەوانان لە مانگی رەمەزاندا پێوەی دەناڵێنن.
هۆکاری تووشبوون بە دڵەکزێ دەگەڕێتەوە بۆ، وشکبوونەوەی جەستە و کەمخواردنەوەی ئاو بەهۆی رۆژووەوە، زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین، خواردنی چەور و زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی بەهارات.
بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە بکەیت پەیڕەی ئەم رێنماییانە بکە:
– پەیڕەوکردنی سیستمێکی دەوڵەمەند بە خواردنی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و ترش و بەهاراتەکان.
-ژەمی بچوک بچوک بخۆ بە درێژایی شەو
-راستەوخۆ دوای نان خواردن پاڵمەکەوە، لانی کەم دوای دوو کاتژمێر لە نانخواردن دەتوانیت پاڵبکەویت.
-خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو
-لەکاتی پاڵکەوتن سەرینێکی بەرز دابنێ.