فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى G7 ده‌كات

به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 ده‌كات.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 كردووه‌، تاوه‌كو تاوتوێی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن بكه‌ن.

شه‌وى ڕابردوو ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌ كه‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات.

لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن وەک یەکێک لە گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆنا کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕیزبەندیی “ڤایرۆسە جێنیگەرانییەکان” دایناوە، بەشێک لە وڵاتانی جیهان ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تیادا تۆمارکراوە ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی مەترسیی جیهان لە تووشبوون بە پەتایەکی دیکە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕۆژی هەینی دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی هونەریی ڕێکخراوەکە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گۆڕاوی ”‏B.1.1.529‎‏” کە بە ئۆمیکرۆن ناونرا لە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانە دانا کە “مایەی نیگەرانین” و ڕایگەیاند، توێژینەوەکان لەبارەیەوە بەردەوامن و ڕاوێژکارانی ڕێکخراوەکە بەدواداچوون بۆ دوایین گۆڕانکاری و زانیارییەکان لەبارەیەوە دەکەن.

بابەتی پێشتر

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى دیكه‌ى داعشی تێكشكاند

بابەتی دواتر

لە نەجەف فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی نزیک لە ئێران دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share