حەبێکی بەدیلی ڤیاگرا دروستدەکرێت

دوای ئەوەی هەناردکردنی حەبی ڤیاگرا لەلایەن کۆمپانیای دایکەوە کە ئەمریکییە راگیراوە، ئێستا وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی روسیا هەوڵی دروستکردنی حەبێکی بەدیل دەدات کە پێداویستییەکانی لەو جۆرە دەرمانە پڕبکاتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە ، دەرمان و کەرەستەی پزیشکیی دیکە کەوتووەتە ژێر ئەو سزا ئابوورییە بەرفراوانانەی کە لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەوروپا و پشتیوانانی دیکەی ئۆکرانیا دوای لەشکرکێشی روسیا بۆ ئەو وڵاتە سەپێنراوە.

کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکیی ڤیاتریس – کە لقێکی کۆمپانیای فایزەرە – کە بەرهەمهێنەری حەبی ڤیاگرایە کە چارەسەرێکی تێکچوونی کۆئەندامی زاوزێیە، ساڵی رابردوو بە حکومەتی روسیای راگەیاندبوو کە فرۆشتنی دەرمانەکە بە شێوەی حەب رادەگرێت.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی روسیا رایگەیاندووە، لەکاتێکدا ئەو دەرمانەی کە بۆ دروستکردنی ڤیاگرا بەکاردێت، سیلدێنافیل، لە ئێستادا لە روسیا بەرهەمناهێنرێت، کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە “توانای تەکنەلۆژی”یان هەیە لە دروستکردنیدا.

کۆمپانیای شیکاریی دەرمانی روسی DSM رایگەیاند کە پشکی بازاڕی ڤیاگرا لە روسیا بە رێژەی لەسەدا 22 لە قەبارەدا لە چاو ساڵی رابردوودا دابەزیوە، هەروەها لە رووی بەهاوە بە رێژەی %5 دابەزیوە بەهۆی پچڕانی دابینکردن و کێبڕکێی دەرمانی هاوشێوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

"جوتێک کڵاش بەهاى دوو بەرمیل نەوتى هەیە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share