خاوکەرەوەکانی قژ هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

لە ئێستادا زۆرینەی خانمان ئارەزووی خاوکردنەوە و بریقەدارکردنی قژیان دەکەن لە رێگەی بەکارهێنانی چەند بەرهەمێکی وەک کیراتین و جۆرەکانی، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەمریکی زیانەکانی ئاشکرا دەکات.

توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی پەیمانگەی نیشتیمانی ئەمریکا ئەنجامدراوە  کە تێیدا 33 هەزار خانم  لە نێوان تەمەنی 35 – 74 ساڵ لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا بەشداریان تێدا کردووە و ماوەی 10 ساڵی خایاندووە، سەلماندوویەتی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەردەی ناوپۆشی منداڵان%4 لەو ژنانەدا زیاترە کە بەرهەمەکانی خاوکردنەوەی قژلە چوار جار یان زیاتر لە ساڵێکدا بەکاردەهێنن بەراورد بەو ژنانەی کە ئەو جۆرە بەکارناهێنن و رێژەکە لە ناویاندا %1.64 ە.

توێژەران ئاشکرایان کردووە، “ئەو خانمانەی بەرهەمەکانی جوانکاری قژ بەکاردەهێنن بە ڕێژەی %155 ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە هەیە”.

هاوکات ئاماژەیان بەوەش کردووە، “رێژەی %60 ی ئەو خانمانەی بەرهەمەکانی خاوکردنەوەی قژ بەکاردەهێنن پێست ئەسمەرەکانن، چونکە زۆرترینی کەسانی قژ لوول و وشک لە ئەوانن، هەر بۆیە رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەردەی ناوپۆشی منداڵان بەرزترە تێیاندا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share