لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ مۆسکۆ پەیامێکی گرنگ بوو

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ روسیا سەردانێکی گرنگ و کۆبوونەوە و پەیامێکی گرنگ بوو لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا”.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ روسیا رایگەیاند: “وەکو سەرکردەیەکی باڵای کوردستان و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ کراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی سەرۆکی یەکێتی و پێگە و سەنگی یەکێتی و وەک حزبێکی گەورەی کوردستانی عێراقی حسابی بۆکراو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی یەکێتی بۆ دیدگا و تێگەیشتنی لەسەر پرسە هەمەجۆرەکان لە ناوچەکەدا، دەتوانین بڵێین سەردانەکەی سەرۆک بافڵ، سەردان و کۆبوونەوە و پەیامێکی گرنگ بوو لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا”.

دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی روسیا کرد و لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی و دواتریش لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

سوپای بەریتانیا دوای 100 ساڵ لە قەدەغەکردنی رێگا بە سەربازەکانی دەدات ریش بهێڵنەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی باشووری سودان: بەهۆی شەڕەوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share