وەزیری دارایی باشووری سودان: بەهۆی شەڕەوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوتووە

وەزیری دارایی سودان بە راشکاوانە لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە رایگەیاند، داهاتی باشووری سودان لە فرۆشتنی نەوتی خاو کەمبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بۆریەکی گرنگی نەوت بەهۆی شەڕەوە زیانی بەرکەوتووە و ئەوەش بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە.

ئاواو دانیال چوۆنگ، وەزیری دارایی و پلاندانانی ئابووری باشووری سودان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ماوەی شەش مانگە نەمانتوانیوە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت دابین بکەین کە بەشی زۆری هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە”.

دەشڵێت، “دۆخەکە بەهۆی شەڕی سودانەوە خراپتر بووە، وەک هەمووتان دەزانن باشووری سوودان پشت بە نەوت دەبەستێت و 90٪ یان زیاتری نەوتەکەمان لەو کێڵگانەوە هەناردە ناکرێت کە بۆ وڵاتەکەمان گرنگن”.

باشووری سودان کە لە ساڵی 2013 تاوەکو 2018 تووشی شەڕی ناوخۆ بوو، بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش جەنگەکە کە 350 بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت بوو لە رۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ مۆسکۆ پەیامێکی گرنگ بوو

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا پێدانی پاکێجی پاڵپشتی دارایی بە میسر خێراتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share