سوپای بەریتانیا دوای 100 ساڵ لە قەدەغەکردنی رێگا بە سەربازەکانی دەدات ریش بهێڵنەوە

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردەوە، سوپای بەریتانیا دوای قەدەغەکردنی بۆ ماوەی 100 ساڵ، بە بڕیارێک رێگای بە سەربازانی وڵاتەکە دەدات کە ریش بهێڵنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دەرکردنی ئەو بڕیارە پەیوەستە بە دامەزراندن لە کەرتی سەربازیی بەریتانیا، چونکە سوپای بەریتانیا و سوپای وڵاتانی دیکەی ناتۆ بەدەست کەمی بەشداریکردنی سەربازەوە دەناڵێنن.

لەو بارەیەوە گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، “بڕیاری قەدەغەکردنی هێشتنەوەی ریش بڕیارێکی پێکەنیناوییە”.

ئەو رۆژنامەیە جەختلەوە دەکاتەوە کە بە گوێرەی بڕیارەکە هێشتنەوەی ریش دەبێت لەگەڵ ستانداردەکانی دەرکەوتنی سەربازدا بگونجێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share