وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە و داشكاندن بە رێژەی 20% تاوەکو باشبوونی دۆخی دارایی بەردەوام دەبێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد، ”هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان سەبارەت بە رێكارەكانی بابەتی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە”.
دەشڵێت، ”هەر كەسێك كە مووچەخۆر و فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە راژەی مەدەنی و سەربازی لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت”.
جەختیلەوەش کردەوە، ”تاوەکو دۆخی دارایی باش دەبێت داشكاندن بە رێژەی 20% لە كرێی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و رسوماتەكان بەردەوام دەبێت”.