مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی 9ی تشرینی یەكەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی وەزیران، لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کراوە، بەتایبەتی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان دا، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت .
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریكا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكردووە کە “هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتیدا.”
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە “دەکرێت هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکانی عێراق دا.”
بابەتی پێشتر

دوایین بۆچوونەكان سەبارەت بە بازنەكانی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

لاڤروڤ: پەیوەندیی ڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا بە خێرایی خراپ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share