تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی دهۆکدا بێسەروشوێن بوون

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو هاوڵاتییانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای دهۆکدا ئاو بردنی و بێسەروشوێن بوون.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، توانیومانە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی 19 ی مانگ بدۆزینەوە، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە ناسنامەکەی ئاشکرابکەین، دوای ئەوەی دەبرێتە پزیشکی دادی ئەوان ئاشکرایدەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، لە 600 بۆ هەزار کەس بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا.

بابەتی پێشتر

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە سلێمانی ژنێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی رایگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی…
Total
0
Share