بەریتانیا.. لەهەمان شوێنی هێلكەبارانەكە ساڵیادی زەردەشت عوسمان دەكرێتەوە

خۆپیشاندانی هەفتەی ڕابردووی ڕەوەندی كورد لە بەریتانیا دژی مەسرور بارزانی

ڕەوەندی كورد لە بەریتانیا ساڵیادی تیرۆركردنی زەردەشت عوسمان دەكاتەوە و ئەنجومەنی ڕێكخەری چالاكییەكە دەڵێت، لەهەمان ئەو شوێنە دەكرێت كە مەسرور بارزانی لێ هێلكەباران كرا.

ئەنجومەنی چالاكییەكانی كوردانی بەریتانیا ئاگادارییەكی ئاراستەی ڕەوەندی كوردی كردووە و تیایدا هاتووە، لە یادی دوانزە ساڵەی شەهیدکردن و تیرۆرکردنی زەردەشت عثمان لە 5ی ئایار ساڵیادێکمان ڕێکخستوە.

چالاكییە لە هەمان ئەو شوێنە دەبێت كە هەفتەی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەردانیكرد و لەلایەن ڕەوەندی كوردەوە خۆپیشاندانی لەدژ ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێلەكەی هێلكەبارانكرا، وەك ئەوەی لە ئاگادارییەكەدا ئاماژەی پێدراوە.

ئەنجومەنەكە چالاكییەكە وەك تازەكردنەوەی پەیمان بۆ (زەردەشت عوسمان) یەكەم شەهید قەڵەم ناودەبات و وتەیەكیشی بەبیر دەهێنێتەوە كە تیایدا دەڵێت، “تا ئەو شوێنەی کە ماوین قسە بکەین لەو شوێنەش کە کۆتایی بە تەمەنمان پێهێنرا با هاوڕێکەم خاڵێکمان بۆ دابنێ ببێتە سەردێڕێکی نوێ سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە”.

شوێن و بەرواری یادەكە:
10 ST JAMES’S SQUARE LONDON SW1Y 4LE UNITED KINGDOM
2022/5/5 كاتژمێر 1:30ی پاش نیوەڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت: سه‌رپێچیكردن له‌ سلێمانی كه‌میكردووه‌

به‌پێی ئاماری رۆژانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌رپێچی لەلایەن فرۆشیار و خاوەنكارانەوە كه‌میكردوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت، له‌ كۆی…
Total
0
Share