بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە سلێمانی ژنێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە تۆمەتباربووە بە دزینی بڕێک زێڕ لەناو بازاڕدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لە دوکانەکەیدا بڕێک زێڕ لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (ل، ک، ش) لەدایکبووی 2002 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی دهۆکدا بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share