وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەیەكە هەندێك زانیاری نادروست و چەواشەكارانە دژی پرۆژەی هەژماری من لێرەو لەوێ بڵاودەكرێتەوە و دەڵێت هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت دەستكاری حسابی هیچ خاوەن هەژمارێك بكات جگە لە خاوەنی هەژمارەكە خۆی نەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەبەستی پرۆژەی هەژماری من دروستكردنی بانك نییە، بەڵكو پرۆژەیەكی گشتگیری دارایی پێشكەوتووە كە ئامانج لێی دابینكردنی رێگایەكی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەراهەمکردنی چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی سەردەم و دابینكردنی مووچە و پێدانی چەندین جۆری قەرز و سولفە و پێشینە لەلایەن بانكەكانەوە بۆ فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرچاوەیەكە بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە و كۆتایهێنان بە گەندەڵی.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو بانكانەی بەشدارن لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە و باوەرپێكراون و هەروەها بۆ دڵنیابوون لە هەڵبژاردنی ئەو بانكانەی كە تەندروستن و هیچ سزایەكیان لەسەر نییە و لە پەیوەندیەكی بەهێزداین لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا و سەرجەم ئەو بانكانە ناسراون و خاوەن ئەزموون و ژێرخانی دیجیتاڵیی بەهێزن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەی بانكە بەشداربووەكانی پرۆژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە و بەشداربووی پرۆژەی هەژماری من ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆی لەناو پرۆژەكە و گۆڕینی بانكێك بۆ بانكێكی تری ناو پرۆژەكە و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت دەستكاری حسابی هیچ خاوەن هەژمارێك بكات جگە لە خاوەنی هەژمارەكە خۆی نەبێت”.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت، “هەموو فەرمانبەر و مووچەخۆرێك بەپێی قەبارەی مووچەكەی و ئەو ڕەسیدەی لەڕێگای هەژمارەكەیەوە بەدەستیدەهێنیت سوودمەند دەبێت لە قەرز و پێشینەكان لەلایەن بانكە ئەهلییەكانەوە.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: سێڵفی سەركەوتنمان نەگەرەكە

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە لە سبەینێ-ەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، دواكەوتنی دابەشكردنەكەی لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە.…
Total
0
Share