سووتەمەنییەكی زۆر رژاوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایەن لە سایدی هاتن بۆ دەربەندیخان سووتەمەنیەكی زۆر رژاوە و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای سەرەكیی دەربەندیخان – زەڕایەن لە گوندی چنارە تا دەگاتە گوندی سیارە لە سایدی هاتن بۆ دەربەندیخان سووتەمەنیەكی زۆر رژاوە و پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

هەر لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە، لە ئێستا مەفرەزەكانمان لەوێن و چاودێریی دۆخەكە دەكەن و هەوڵدەدرێت ئەو گرفتە چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لە 2021دا گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن زیادیکردووە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕۆژنامەوانییەکان لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ساڵی…
Total
0
Share