ڕۆشنبیریی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی بەختیار سەعید ڕوونكردنەوەی هەیە

بەختیار سەعید

دوای ئەوەی “بەتۆمەتی پێشێلكردنی مافی چاپكردن”، هونەرمەند بەختیار سەعید ‏دەستگیركرا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك ‏بڵاودەكاتەوە، دەڵێت، بڕیاری ڕاگرتنی ناوبراو لەلایەن دادوەرەوە دەرچووە و دەسەڵاتی ‏بەرێوەبەرێتییەكەی تێدانییە.‏

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “دوای ئەوەی لە ساڵەكانی 2010 و 2013 (بەختیار سەعید) ‏دوو كوراسەی تایبەت بە هونەرمەندان، (بەدیع بابا جان) و (ئازاد شەوقی) ئامادەكرد و لە ‏بەڕێوەبەرێتیی هونەری شێوەكاری كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانە، چاپی یەكەمیان ‏بۆ كرا، مافی چاپ بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پارێزرا، بەڵام بەڕێزیان ئەو مافەیان ‏پێشێلكرد و چاپی دووەمیان بۆ سەنتەری مارگرێت كرد، كە نەدەبوو ئەو پێشێلكردنە ‏ڕووبدات”. ‏

دەشڵێت، “بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەكاری، سكاڵایان لەسەر تۆماركرد، دوای ‏ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی بە ڕاپۆرتی ژمارە (49) لە 2016/4/3 هاتنە ناو ‏كێشەكەوە و لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكهات، چەند جارێك (بەختیار سەعید) بانگكرا و جگە ‏لەو مەسەلەی پێشێلكردنی مافی چاپە، داوای بەڵگەكانی لێكرا كە كوراسەكان چۆن ‏دابەشكراون، بەڵام ناوبراو بەڵگەی پێویستی ئامادەنەكرد، بۆیە دواجار دادگا هاتە ناو ‏كێشەكەوە”.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕوونیشیدەكاتەوە، “كوراسەی ‏‏(بەدیع بابا جان) كە (2000) دانەی لێچاپكراوە، (1036) دانەیان لەلایەن (بەختیار ‏سەعید)ــەوە وەرگیراوە، بەڵام تەنها بەڵگەی (400) دانەیان هێنراوەتەوە، هەروەها ‏كوراسەی (ئازاد شەوقی) كە (1500) دانەی لێچاپكراوە، هەمووی لەلایەن (بەختیار ‏سەعید)ــەوە وەرگیراوە و تەنها بەڵگەی دابەشكردنی (240) دانەیان هێنراوەتەوە”.‏

بەرێوەبەرایەتییەكە دووپاتیشیدەكاتەوە، “ڕاستە لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی هونەری ‏شێوەكارییەوە سكاڵا لەسەر ناوبراو تۆماركراوە، بەڵام بڕیاری ڕاگیرانی لەلایەن ‏دادوەرەوە دەرچووە و دەسەڵاتی ئێمەی تێدانییە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیركراون

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت،”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەموو کارێکی پێویست ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share