دەیانەوێت بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەر پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بیری جەماوەری كوردستان ببنەوە

بەشی مۆنیتەرینگی سەتەلایتی گەلی كوردستان وەڵامێكی كورت و پوختی ئەو كەس و لایەنانە دەداتەوە و كە تۆمەت دەبەخشنەوە و دەڵێت، “خۆتان بە جنێودان و پەیامی چەواشەكارانەوە ماندوو مەكەن، چونكە لەژێر سایەی لوولەی دەبابەكانی وڵاتێكی دراوسێوە ناتوانن وانەی نیشتمانپەروەری بە گەلی كوردستان بڵێن”.

دەشڵێت، “خۆتان بە جنێودان و پەیامی داشووراو لە بەها و ئاكاری سیاسییەوە ماندوو مەكەن، چونكە لە سایەی ئاڵای وڵاتێكی دراوسێ و لەژێر گورمەگورمی ناپاڵمی فڕۆكە و درۆنەكانی وڵاتێكی دیكەوە ناتوانن قەناعەت بە خەڵكی كوردستان بێنن كە ئێوە نیشتمانپەروەر و لایەنەكانی دیكە خاكفرۆشن و خۆتان بەو خەونە مایەپووچەوە ماندوو مەكەن كە بتوانن بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەرەوە پرسە سەرەكییەكان لە بیری جەماوەری كوردستان ببەنەوە كە پرسی مووچەی فەرمانبەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.

هەر لە وەڵامەکەدا هاتووە، “ئێوە هەڵگری قەڵەمێكی ژەنگاوی و ژەهراوین و شوێنی قەڵەمەكانتان گۆشەیەكی رەش و تاریكی مێژووی گەلەكەمانە نەك نووسین و پۆلێنكردنی مێژووی حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی جیوبیان هەیە و بەڕۆژوو دەبن

بابەتی دواتر

کاروان یاروەیس: بە نیشتمانیکردنی مووچە لە رێگای بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران…
Total
0
Share