چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی جیوبیان هەیە و بەڕۆژوو دەبن

لەمانگی رەمەزاندا سفرەی بەربانگی مسوڵمانان چەندین خۆراکی جۆراوجۆری تێدایە، رۆژووەوانان چێژیان لێوەردەگرن، بەڵام هەندێک جار رەچاوی لایەنی تەندروستی ناکەن.

هەروەها سفرەی پارشێویش چەندین خۆراکی تێدایە، کە بە بڕوای توێژەران هەستی تینوێتی و برسێتی لە ماوەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتندا بۆ دووهێندە زیاد دەکەن.

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن، گرنگە رۆژووگران گۆڕانکاریی لە کلتوری خواردنیاندا بکەن.

پەیوەست بەو کەسانەی نەخۆشیی جیوبیان هەیە، دکتۆر مەجدی بەدران، ئەندامی کۆمەڵەی میسری بۆ هەستیاری و بەرگری، دەڵێت، “زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی هەوکردنی جیوبەکان لە مانگی رەمەزاندا، گرنگترینیان بەرکەوتنە بە پیسی و خۆڵ و بخور و بۆنەکان”.

بە بڕوای ئەو پزیشکە، “کێشەی هەوکردنی جیوبەکان رەنگە لە زۆر رووەوە کاریگەری لەسەر کەسی رۆژووگر هەبێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی سەرئێشە و کاریگەری لەسەر چاوەکان دروستدەکات، وەک هەبوونی ئازار، ئاوسانی پێڵوی چاو، هەڵئاوسانی چاو، یان زیادبوونی فرمێسک.

ئەو پزیشکە کۆمەڵێک رێنمایی بۆ ئەو کەسانە دەخاتەڕوو کە کێشەی جیوبیان هەیە کە ئەمانەن:

– کەمتەرخەمی مەکە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی، لە سەرەتای رۆژوو شکاندن ئاو بخۆ بەڵام زۆر سارد نەبێت، شەربەتی میوەی سروشتی بخۆ بۆ بەرزکردنەوەی بەرگریی لەش و رزگاربوون لە دەردراوی کەڵەکەبوو و بەڵغەم.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنی خوێ یان شەکری زیادە.

– کەمتەرخەمی مەکە لە خواردنی شۆربا، وەکو شۆربای مریشک لەگەڵ هەندێک سەوزە و گیای تازەی تێبکرێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جیوبەکان.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراکی سورکراوە یان بەهارات.

– دڵنیابە لە خواردنەوەی چای زەنجەفیل لەگەڵ لیمۆ شیرینکراو بە هەنگوین، بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش، لەبەرئەوەی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆب و دژە هەوکردن و دژە هەستیاریی سروشتی دابیندەکات.

-دوورکەوتنەوە لە ماددانەی کە دەزانیت هەستیاریت لەگەڵیاندا هەیە، دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر تا باشتر دەبیت، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و شوێنی جگەرەکێشان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: ئامانجی هەژماری من كردنەوەی هەژماری بانكییە بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆر تا كۆتایی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

دەیانەوێت بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەر پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بیری جەماوەری كوردستان ببنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share