کاروان یاروەیس: بە نیشتمانیکردنی مووچە لە رێگای بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت

کاروان یاروەیس، رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران بە وەفدی “هەژماری من” مان وت پرۆژەکەتان دوو کێشەی گەورەی هەیە و چارەسەریان ئەستەمە، دەشڵێت، بە نیشتمانیکردنی مووچە لە رێگای بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی “هەژماری من” بەمەبەستی خستنەڕووی وردەکاریی پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێیمان راگەیاندن، پرۆژەی (هەژماری من) دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی کێشەکانی پرۆژەی “هەژماری من” دەڵێت، یەکەم کێشە، کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی «تەوتین» لەڕێگای بانکە فیدرالیەکانەوە دەکرێت واتا TBI، رەشید، رافیدەین، نەک بانکی تر.

دەشڵێت، دووەم کێشە ئەوەیە، خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پرۆژەیە رەتدەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکیدا متمانە لەنێوان بەشداربوو و بانک زۆر گرنگە، وە مووچەخۆر مافی خۆیەتی چ بانکێک هەڵدەبژێرێت.

 

بابەتی پێشتر

دەیانەوێت بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەر پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بیری جەماوەری كوردستان ببنەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك لەبارەی پرۆژەی هەژماری من زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share