ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دەشڵێت، ” حكومەتی عێراق كۆدی هێزە ئەمنییەكانی بۆ پێدانی مووچەكانیان وەرگرتووە”.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە كە كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەركراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
راشیگەیاند، تا ئەو كاتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە نیشتمانی دەكرێت ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بە شێوەی كاش بەردەوامدەبێت و چاوەڕواندەكرێت بەغداد هاوشێوەی مانگی دوو مووچەی مانگی سێ بنێرێت.