بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە هاوسەری یەكەم جیابوونەتەوە یان هاوسەرەكەیان مردووە.

 

بانكی ڕەشیدی عێراقی دوێنێ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێشینەی هاوسەرگیری بە بڕی 10 ملیۆن دینار بەو فەرمانبەرانە دەدات كە بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەكەن و ئەوەشی وت كە پێویستە وەرگرەكەی پێشتر خۆی و هاوسەری یەكەمی سودمەندی پێشینەكە نەبووبێت.

ڕاگەیەنراوەكە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت لەلایەن ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ژنان و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ.

بەپێی ڕونكردنەوەیەكیش، كە شەوی ڕابردوو بڵاویكردوەتەوە، بانكەكە دەڵێت، ئەنجومەنی كارگێڕی ڕەزامەندی لەسەر هەموارێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە داوە كە خوازیارانی هاوسەرگیری دووەم جار دۆخی تایبەتیان هەبێت وەك (مردن یان جیابوونەوە یان دۆخی تر) و پێشتریش سودمەندی پێشینەكە نەبووبێت.

بانكی ڕەشید، كۆمپانیایەكی گشتی خۆبژێوە و لە كاركردنیدا پشت بەو پارەیە دەبەستێت كە لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە بانكەكەیان دادەنرێت، لە بەرامبەر ئەو سودەی پێیان دەدرێت.

بابەتی پێشتر

تورکیا مانەوەی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژکردەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەمبکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری…
Total
0
Share