هۆكاری دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكرابوو

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە بەهۆی گۆڕانكاری لە شێوازی وەرگرتنی پارە لە بریكارەكان بووە و ئەو كێشەیە چارەسەردەكرێت.

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر پارە لە بریكارەكانی خۆراك بە شێوەی كاش وەردەگیرا ئێستا كراوەتە هەژماری بانكی كە پێویستە بریكارەكان هەژمارێك بكەنەوە و سەردانی ئێمە دەكەن و لە كارتەكەیان پارەكە رادەكێشرێت و ئەوەش وایكردووە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دوابكەوێت.

راشیگەیاند، لە ئێستا ئەو گرفتە چارەسەركراوە و شەكر بەسەر بریكارەكاندا دابەشكراوە و ماددە خۆراكییەكان بە بریكارەكان دەدرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆشنبیریی سلێمانی: سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاروایە سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەبچێت. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share