هەڵەبجە.. ئەمساڵ 258.3 ملم باران زیاتر لە ساڵی پار باریوە

کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “25.9 ملیمەتر باران باریوە”، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 258.3 ملم باران زیاتر لە ساڵی پار باریوە.

هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی 25.9 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارین تا ئێستا 648.3 ملیمەترە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 389 ملیمەتر بووە”، بەوەش ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 258.3 ملیمەتر باران لە ساڵی رابردوو زیاتر باریوە.

سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە تەوێڵە 18.7، بیارە 14، سیروان 27 و خورماڵ 19.3 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان راگیرا

بابەتی دواتر

لە عێراق تیک تۆک قەدەغەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share