پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان راگیرا

قائیمقامی قەزای دوکان رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی رەنگی ئاوی دەریاچەی دوکان بەردانەوەی ئاو بۆ هاوڵاتییان راگیراوە.

سیروان لالە سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان تانکەرێک کە رۆنی رەشی بارکردووە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و لە ئەنجامدا رۆنە رەشەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بووە و لەوێشەوە رژاوەتە دەریاچەکەوە.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپاردووە کە دەست بە پاککردنەوەی ئاوەکە بکەن و کێشەکە هێندەی نەماوە و چارەسەردەبێت.

باسیلەوەشکرد، داوامانکردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و ناو دوکانیش رابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەردەبێت.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی بردنی 14.77 هەزار دۆلار 35 تۆمەت ئاڕاستەی وەزیرێکی سەنگاپور دەکرێت

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. ئەمساڵ 258.3 ملم باران زیاتر لە ساڵی پار باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
Total
0
Share