دوای تێپەڕبوونی 44 ساڵ بەسەر روودانی رووداوێکی کوشتندا، لە رێگەی بنێشتێکەوە تواندرا بکوژەکە دەستنیشان بکرێت و پۆلیس دەستگیری کرد.
ئەم رووداوە لە ساڵی 1980 لە ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا روویداوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا بەڵگەی پێویست نەبووە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە، کەیسەکە وەک کەیسێکی سارد ماوەتەوە کە دانەخراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی داواکاری گشتی ناوچەی مولتنۆما، رۆبەرت پلیمبتۆنی تەمەن 60 هەفتەی رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر رووداوەکە دەستگیرکرا و بە پلەی یەکەم تۆمەتبارکرا بە کوشتنی باربرا تاکەر کە خوێندکاری کۆلێژ بوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بنێشتەکە لە کاتی هێشتنەوەی لەژێر چاودێریدا سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە زیندان فڕێیداوە و دوای هاوتاکردنی لەگەڵ ئەو دی ئێن ئەیەی لەسەر جەستەی کوژراوەکە هاوتاکراوە، دەرکەوتووە کە رۆبەرت لە پشت تاوانەکەوە بووە.