دوای دەرکردنی هەشت ئەندامی ڕوسیا کاری نوێنەرەکەی لە ناتۆ هەڵدەپەسێرێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، هەڵپەساردنی کارەکانی نوێنەری وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیی ناتۆ ڕاگەیاند، بڕیارەکەش لە 1ی تشرینی دووەمەوە جێبەجێدەکرێت، هەروەها ڕوسیا کارەکانی نووسینگەی ناتۆ لە وڵاتەکەی ڕادەگرێت.

ڕوسیا بڕیاری هەڵپەساردنی کارەکانی نوێنەرەکەی لە ناتۆ و داخستنی نووسینگەی ناتۆ لە مۆسکۆی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هەشت ئەندامی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانییەکە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن داوە.

لەمیانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، بڕیارەکەیان بۆ ڕاگرتنی کاری نوێنەری هەمیشەییان لە ناتۆ وەڵامدانەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەندامانی دیکەیان کرا، هەروەها بڕیارەکەی مۆسکۆ ئەگەری هەیە بەرپرسانی دیکەی باڵای سەربازیی وڵاتەکە لە ناتۆ بگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکردەوە، پێشتر ڕوسیا ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە کە وەڵامدانەوەیان دەبێت بۆ ئەو ڕێکارانەی هاوپەیمانییەکە بەرامبەر ئەندامەکانی نوێنەرایەتییەکەی گرتبوونیەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هاوپەیمانیی ناتۆ حاڵەتێکی لەناکاوی سەبارەت بەو پرسە هەبووە، دەبوو لەڕێگەی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەلجیکا هەنگاو بنێت.

وتیشی وڵاتەکەی تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە ناتۆوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بەو بڕیارانەی هاوپەیمانییەكە لەبارەی هەشت ئەندامی نوێنەرایەتیی ڕوسیاوە داونی.

پێشتر هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاندبوو، متمانەی لە هەشت دیپلۆماتكاری ڕوسی وەرگرتووەتەوە لەکۆی 10 ئەندام و ئەمینداری هاوپەیمانییەکەش ئاشکرایکرد کە لەپەیوەندیی دوو قۆڵیدا دەبن لەگەڵ ڕوسیا لەسەر ئەو پرسە.

بابەتی پێشتر

نرخی كارەبا لە عێراق بەرزدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

كۆمه‌ڵ بڕیاریدا به‌شداریی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق نەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share